Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: + 964 53 3230910

Write to us:: [email protected]

 Ramadan and renewal

ڕەمەزان و نوێ بوونەوە
پڕۆژەیەکی تایبەت و ناوازەی ستافە جوانەکەی ژمێریاری دارایی ووردبینی ، ئەرکێکی پڕ لە جوانی و پڕ لە میهرەبانی کە بانگەشەی بۆ کرا لە بەرواری ١٦/٣/٢٠٢٤. و بەردەوام بوو تا بەرواری ٢/٤/٢٠٢٤ ، کە لەمیانەی ئەو ماوەیەدا بانگەشە کرا بۆ کۆکردنەوەی خێری خێرخوازان و سەردانکردنی خانەی بەساڵاچوان و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە باروگوزەرانیان ، تێیدا ستافە ڕەنگینەکەی ژمێریاری دارایی ووردبینی هەستا بە ئامادەکردنی لیستێک بۆ پڕکردنەوەی سەرجەم کەموو کورتیەکانی خانەی بەساڵاچوان و کرینی شمەکەکان کە لە بەرواری ٢/٤/٢٠٢٤ کرا و پێشکەش کردنیشی لە هەمان بەرواردا بوو ، خوا خێر و چاکەی چاکەکاران قبوڵ کا و سوپاس و پێزانین بۆ هەموو لایەک . ئەم کارە خێرخوازیە بە سەرپەرشتیاری خوێندکاری قۆناغی چوار (شانیا سەروەر ) و لە ژێر چاودێری سەرۆک بەشی بەشی ژمێریاری دارایی و وردبینی (دکتۆر هەرێم احمد عبداللە) و جێبەجێ کردنی کارەکان لەلاین ستافەوە.
١.محەمەد ئایار
٢.دێنێ تاهیر
٣.دانی دلێر
٤.ئارینا طارق
 ٥.محەمەد دارا
٦.سنار چالاک
٧.بەنان حامید
 Ramadan and renewal
 A special and unique project of the staff of financial accounting and auditing, a task that was announced on 16/3/2024 It continued until 2/4/2024, during which the campaign was conducted to collect donations from donors and visit the nursing home and get acquainted with their welfare the goods were bought on 2/4/2024 and the presentation was on the same date.
 This charity work is supervised by fourth grade student (Shanya Sarwar) and under the supervision of the Head of Financial Accounting and Auditing Department (Dr. Hariem Ahmed Abdullah) and the implementation of the work by the staff.