بەرواری ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٥ بەرێوەچوونی دووهەمین ڤێستیڤاڵی ئاینیی لە زانكۆی سلێمانی ، كە كۆمەڵێك چالاكی لەخۆگرتبوو ئەوانیش: تاقیكردنەوەی قورئانی پیرۆز بۆ ژمارەیەك بەشداربوو، كردنەوەی پێشانگای قورئان و مەڕاسیمی قورئان خوێنی دەنگخۆش و دابەشكردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووانی سەركەوتوو، لە كۆتاییشدا ئامادەبووان بۆ خوانی بەربانگ میوانی زانكۆ دەبن.
هەر بەو بۆنەیەوە راگرایەتی کۆلێجی بازرگانی و ستاف و مامۆستایان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی مامۆستای بەرێز(م.سومەیە محمود نجم الدین) لە بەشی کارگێری پرۆژەکان دەکەین کە وەک نوێنەری کۆلێجی بازرگانی بەشداری کردبوو وە توانی پلەی دووەم لە پێشبرکێی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بەدەست بهێنێت دووبارە پیرۆزە بەهیواین نمونەیان زۆر بێت….