.کۆلێجی بازرگانی یەکەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاودەکاتەوە
(ANNUAL STATISTICAL REPORT 2024) یەکەمین ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی داتا و زانیارییە لە مێژووی کۆلێجی بازرگانی و زانکۆی سلێمانی کە تایبەتە بە خستنەڕووی داتا و زانیاری و کەیسەکانی خوێندکارانی سەرجەم بەشە زانستییەکانی کۆلێجی بازرگانی بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024). جێی ئاماژەیە ڕاپۆرتەکە لە بەرواری ٤/١٢/٢٠٢٤ لە ئەنجومەنی زانکۆ خرایەڕوو وە مایەی خۆشحاڵییە بۆ کۆلێجمان کە ڕاپۆرتەکە لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەن پەسەندکرا.