Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: + 964 53 3230910

Write to us:: [email protected]

پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان

پیرۆزبایی رۆژی ئاڵا
بەناوی راگرایەتی کۆلێجی بازرگانی و ستافی کۆلێج پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد ئەکەین بەبۆنەی رۆژی ئاڵا ، لەم رۆژە شكۆمەندە سەری رێز و وەفا دادەنوێنین لە ئاست گلكۆی هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان، ئەوانەی لەپێناو بەرز راگرتنی ئەم ئاڵا پیرۆزە گیانی خۆیان كردە قوربانی :

:مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان

سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لەپێناو مافەكانیاندا

سپی : هێمای ئاشتی و ئاساییشە كە میللەتی كورد بەردەوام ئاشتیخواز بووە

سەوز : لە سروشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە

زەرد: مەبەست لە ڕۆژە بیست و یەك تیشكییەكەیە كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كورد و وە هێمای ٢١ی ٣ یە کە دەبێتە نەورۆز جەژنی نەتەوەیی کوردستان

 :دووبارە
پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵا لە هەموو گەلی کورد …
هەمیشە شەکاوەبێت ئاڵای کوردستان..