Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: + 964 53 3230910

Write to us:: [email protected]

Happy International Bank Day ڕۆژی جیهانی بانک

Happy International Bank Day
بەناوی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگرو ستاف و مامۆستایانی کۆلێجی بازرگانی پیرۆزبایی رۆژی جیهانی بانک (4ی دیسەمبەر) لە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی زانستی دارایی بانکمان و لە سەرجەم پسپۆران و کارمەندانی بواری بانک لە عیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکەین ، هیواخوازین ئەم یادە ببێتە سەرەتایەک بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ریشەیی لە کەرتی بانکی ….

 

ئەمڕۆ بەرواری ۱۲/٤ بەسەرپەرشتی یاریدەدەری راگر (د. رەنج طاهر) و سەرۆک بەشی زانستی دارایی و بانک بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی بانک بۆنەیەکی تایبەت سازکرا بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک بەشی ژمێریاری و دارایی و ووردبینی و سەرۆک بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی و بەڕێز (خاتوو شۆخان ) بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی و بەڕێز (خاتوو هناء ) بەڕێوەبەری بانکی زانکۆ و مامۆستایان و ستافی کۆلێج و خوێندکارانی بەشی زانستی دارایی و بانک ، هیواخوازین ئەم یادە ببێتە سەرەتایەک بۆ چالاک بوون و بەشداری کردنی کارایانەی بانکەکان لە بواری ئابووری و بەرەو پێش چوون و زیادبوونی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا … دووبارە پیرۆزە…..