Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: + 964 53 3230910

Write to us:: [email protected]

یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی

  …بەڕێزان سڵاو

 تکایە کاری پێویست بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە کە تایبەتن بە (یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی  سلێمانی)

یەکەم: لەڕێی گەنجینەی کۆلێجەکانتانەوە لە ڕۆژی یەکشەممەوە ٢٥-٢-٢٠٢٤ کاری پێویست بکەن بۆ دابەشکردنی ڕۆب وکڵاوی ئاهەنگی دەرچوون بەسەر خوێندکارانی دەرچووی خوێندنی باڵا (دبلۆم، ماستەر، دکتۆرا) لە ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٤

دووەم: ئاگاداری بەشداربووان بکرێت کە ڕۆژی (دووشەممە) ٤-٣-٢٠٢٤ لە کاتژمێر (٩)ی بەیانیەوە ئامادەبن لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی/ کەمپی نوێ لە قلیاسان، وە کاتژمێر(١٠)ی بەیانی دەبێت لە هۆڵەکە دانیشتبن وڕێوڕەسمەکە دەست پێدەکات

سێیەم: دەرچووە بەشداربووەکان دەتوانن میوان لەگەڵ خۆیان بەشداری پێبکەن بە دانیشتنیان لەشوێنی تایبەت بە میوان لەهەمان هۆڵ نەک لەگەڵ خوێندکارە دەرچووەکان

چوارەم: تکایە هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجەکانتان لەڕێی گروپە ئەلیکترۆنیەکان وسۆشیال میدیا وهەر میکانیزمێکی ترەوە کاری پێویست بکەن بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو دەرچووانەی ئارەزووی بەشداربوویان هەیە بە وەرگرتنی ڕۆب وکڵاوی ئاهەنگی دەرچوون لەکاتی دیاریکراو وە ئامادەبوونیان بۆ ئاهەنگەکە لە شوێن وکاتی دیاری کراو

:تێبینی
بە ڕەچاوکردنی میکانیزمی زامنکردنی گەڕانەوەی ڕۆب وکڵاوەکان بۆ کۆلێج، ئەویش بەدانانی ناسنامەیەکی حکومی فەڕمی وژمارەیەکی مۆبایل وبری (٥٠) هەزار دینار بە ئەمانەت لەلایەن بەشداربووەوە لەلای گەنجینەی کۆلێجەکان

بەهیوای سەرکەوتن بۆ یەکەمین ئاهەنگ

د. پێشڕەو حەمەجان
سەرۆکی لیژنەی ئاهەنگی دەرچووان