Workshop

کۆلێجی بازرگانی لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانیدا ڕۆژی سێشەممە بەرواری (٢٠١٩/١١/٢٦) هەستا بە ڕێکخستنی ۆرکشۆپێک بۆ بەڕێزان(م.هیوا علی فرج) (م.ی رضا محمود عبداللە)،(م.ی هێمن محمد حسین) بە ناونیشانی (بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوار) ، کاتژمێر (١٢:٣٠) دەستی پێکرد لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی هۆڵی تاقیگەی بەشی زانستی دارایی و بانک، کە تیایدا (٣٣) مامۆستا بەشداریان کرد وە ماوەی (٢) کاتژمێری خایاند.

بە پێی ئەم پرۆگرامانە ۆرکشۆپەکە بەڕێوەچوو:

 کات پرۆگرام
١٢:٣٠ - ١:٠٠پێداچوونەوە بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوار
١:٠٠ - ١:٣٠
داڕشتنی فۆڕمی هەڵسەنگاندنی گفتوگۆی بەرایی
 ١:٣٠ - ٢:٠٠داڕشتنی فۆڕمی هەڵسەنگاندنی گفتوگۆی کۆتایی
٢:٠٠ - ٢:٣٠
پێداچوونەوە بە (ئاوت لاین)ی توێژینەوەی قۆناغی چوار


Comments