Workshop


كۆلێجى بازرگانى  ڕێكخستنى ۆرك شۆپێک ڕادەگەیەنێت بۆ بەڕێزان (م.ی ڕێبوار محمد عزیز)و(م.ی هێمن محمد عزیز)  لە ژێر ناونیشانی  (چۆنیەتی دانانی نمرە لە سیستمی بۆلۆنیا و پاراستنی)  کە یەک ڕۆژ دەخایەنێت  لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری  (٢٠٢٠/١/٥) کاتژمێر (١٢:٣٠) دەستپێدەکات لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی هۆڵی کۆبوونەوەکان. 

تێبینی:

١- هەر مامۆستایەکی بەڕێز دەیەوێت بەشداربێت ئیمەیڵێک بنێرێت بۆ ([email protected])و ناوی سیانی بە ئینگلیزی بنێرێت.

٢- ئەم ۆرکشۆپە بۆ سەرجەم مامۆستایانە، بەتایبەتی ئەو مامۆستایانی کە وانەی بۆلۆنیایان هەیە مەرجە ئامادەببن، مافی بەشداربوون بۆ ئەوانەیە کە زووتر ناوی خۆیان تۆمار دەکەن. 


ناوەڕۆکی ۆرک شۆپەکە بریتی دەبێت لە:

١-بنەماکانی هەڵسەنگاندن لە بۆلۆنیادا.

٢- چۆنیەتی دابەشکردنی نمرەکان و تۆمارکردنیان لای مامۆستا.

٣-دیاریکردنی کاتی تاقیکردنەوەکان.

٤- میکانیزمی تاقیکردنەوەکان.

٥-کام لە نمرەکان پێویستە بدرێ بە لیژنەی تاقیکردنەوەی بەشە زانستیەکان.


٦-چۆنیەتی پارێزگاریکردن لەدۆکیومێنتەکانی تایبەت بە هەڵسەنگاندنەکان.
Comments