كۆلێجى بازرگانى ڕێكخستنى ۆرك شۆپێک ڕادەگەیەنێت بۆ بەڕێزان (م. هیوا علی فرج) و (م.ی رضا محمود عبداللە) و (م.ی هێمن محمد حسێن) لە ژێر ناونیشانی (بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوار) کە یەک ڕۆژ دەخایەنێت لە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (٢٠١٩/١١/٢٦) کاتژمێر (١٢:٣٠) دەستپێدەکات لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی هۆڵی تاقیگەی بەشی دارایی و بانک. تێبینی: ١- هەر مامۆستایەکی بەڕێز دەیەوێت بەشداربێت ئیمەیڵێک بنێرێت بۆ ([email protected])و ناوی سیانی بە ئینگلیزی بنێرێت. ٢- تەنها (٤٠) مامۆستا دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن لەبەرئەوەی هۆڵەکە لەوە زیاتر ناگرێت، مافی بەشداربوون بۆ ئەوانەیە کە زووتر ناوی خۆیان تۆمار دەکەن. ناوەڕۆکی ۆرک شۆپەکە بریتی دەبێت لە: ١.پێداچوونەوە بۆ بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چوار. ٢.داڕشتنی فۆڕمی هەڵسەنگاندنی گفتوگۆی بەرایی. ٣.داڕشتنی فۆڕمی هەڵسەنگاندنی گفتوگۆی کۆتایی. ٤.پێداچوونەوە بە (ئاوت لاین)ی توێژینەوەی قۆناغی چوار. |

