Summer Training

مەشقى هاوينەى خوێندكاران


 

مەشقی هاوينە پرۆسەيەكی پراكتيكيە خوێندكار بۆ ماوەی مانگێك مەشق دەكات لە دامەزراوەيەكدا،لەو ماوەيە خوێندكار پابەند دەبێت بە دەوامی فەرمی ئەو دامەزراوەيەوە  نوسراوی دەست بەكاربونی بۆ دەكرێت.گرنگە خوێندكار سەرجەم داواكاري فۆرمەكانی مەشقی هاوينە جێبەجێ بكات و بەباشی ئەركەكانی سەرشانی جێبەجی بكات. لەماوەی مەشقدا خوێندكار سەرپەرشتی دەكرێت لەلايەن سەرپەرشتياری پراكتيكی كە لەلايەن دامەزراوەكەوە دادەنرێت،سەرپەرشتياری زانستی لەلايەن كۆلێجی بازرگانيەوە دەستنیشان دەکرێت.

هەردوو سەرپەرشتيار پێكەوە بەپێی بەرنامەيەكی گرنگ رێنوێيی خوێندكار دەكەن لە ماوەی مەشقەكەدا، مەشقی هاوينە دەكرێت وەك بنياتنانی پرۆژەيەك سەير بكرێت،باكگراوندی زانستی خوێندكار بنەمای ئەم پرۆژەيە دەبێت. خوێندكار لەسەر بنچينەی  زانستی  هەوڵ دەدات خوێندنەوەو پێشنيارو رەخنەی خۆی دەربارەی سيستمێكی پراكتيكی دەرببرێت.

دەكرێت خوێندكار پرۆژەی مەشقی هاوينە بكات بە بنەمايەك بۆ پرۆژەی توێژینەوەی دەرچوو لە قۆناغی چوار.

وە لەكۆتايی مەشقەكەدا خوێندكاربە نوسراوێكی فەرمی كۆتايی بە مەشقەكەی دەهێنێت کە بریتیە لە نوسراوی دەست لەکارترازان. لە كۆتاييدا راگرايەتى كۆلێجى بازرگانى سوپاسنامە و رێزلێنان دەداتە كارى باشترين (10) گروپ.



ڕێكارە کارگێریەكانى تەواوكردنى ڕاپۆرتى مەشقى هاوينەى خوێندكاران



v    دەستنیشانکردنی شوێنی مەشقی هاوینە بە راوێژ لەگەڵ نوێنەری مەشقی هاوینە لە بەشی زانستی.

 

1.     نووسراوى پشتگیری لە کۆلێج.

2.     نووسراوى لارى نەبوونى شوێنى مەشق ، گەراندنەوەى لارى نەبوون بۆ كۆلێج.

3.     نووسراوى دەست بەكاربوون ، لەلايەن شوێنى مەشق.

4.     نووسراوى دەست لەكارترازان ، لەلايەن شوێنى مەشق.

5.     راپۆرتى مەشقى هاوينە / لەلايەن خوێندكارەوە دەنوسرێت ، پە پێی رێنمایی سەرپەرشتیارانی پراکتیکی و زانستی

6.     واژۆى سەرپەرشتيارى زانستى و سە رپەرشتیاری پراکتیکی لەسەر راپۆرتى خوێندكار.

7.     راپۆرتى كۆتايى بۆ راگرى كۆلێج دەنێردرێت ، ئەنجامەكان لەلايەن راگر دەنێرێت بۆ بەشە زانستيەكانى کۆلێج.

 

ڕێنمايى تايبەت بەخوێندكاران

 


مەرجی سەرکەوتن

1.     لە ماوەی مەشقەكەدا گرنگە خوێندكار  وەك نموونەيەكی زيرەك و بە ئەتەكێتی مەدەنی مامەڵە لەگەڵ دامەزراوەكە بكات.

2.     لەکاتی ئامادەنەبونی خوێندکار بۆ ماوەی (٣) سێ ڕۆژ لە دامەزراوەکە بە سەرنەکەوتوو ئەژمار دەکرێت.

3.     پێويستە خوێندكار داواكاريەكانی مەشقی هاوينە جێبەجێ بكات.

4.     پێويستە خوێندكار بە رێزەوە مامەڵە بكات لەگەڵ ئەو دامەزراوەيەيی كە مەشقەكەى لێ جێبەجێ دەكات،لەو ماوەيەدا پێويستە رێنمايی تايبەت بە دەوام كردن لەو دامەزراوەيە وەربگرێت.

5.     بە گشتی لەكاتی سەرنەكەوتنی خوێندكار لە  مەشقی هاوينەدا ، پێويستە ساڵی داهاتوو دووبارەي بكاتەوە، خوێندكار بروانامەي دەرچوونى پێنادرێت ئەگەر بە سەركەوتوويی مەشقی هاوينەی ئەنجام نەدابێت.

6.     بۆ نووسينى ڕاپۆرتى مەشقى هاوينە ئەگەر خوێندكارەكان كەيسيان هەڵبژارد بە راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتيارى پراكتيكى و زانستى ئەوە سەرجەميان كە لە دامەزراوەيەكن يەك كەيس ئامادە دەكەن. ئەگەر پروۆژەيان هەڵبژارد خوێندكارانى هەر بەشێك پرۆژەيەكى تايبەت بەخۆيان دەبێت.

7.     پێويستە خوێندكار لەماوەى مەشقى هاوينەى دا پابەندبێت بە كات و رۆژى دەوام كردنەوە .

8.     كات و رۆژى دەوامكردنى لە مەشقى هاوينەى بەپێى فەرمانگەكان ديارى دەكرێت و سەرپەرشتيارى پراكتيكى لەم بارەيەوە رێنمايى دەداتە خوێندكارەكان.

9.     پێويستە كەيس يان پرۆژە مەشقى هاوينە بەپێى رێنماييەكانى نووسينى راپۆرتى مەشقى هاوينە بێت و راپۆرتەكە بەسۆفت كۆپى بنێرێت بۆ ليژنەى سەرپەرشتيارى مەشقى هاوينە و كۆپيەكى تايپكراو لەهەمان راپۆرت بدرێتە بەشى زانستى خوێندکارەکە.

10.             پێويستە خوێندكار لە ماوەی مەشقەكەدا رێنمايی شوێنی مەشق جێبەجێ بكات و رێزی سەرپەرشتياری پراكتيكی بگرێت.

11.            خوێندكار لەماوەی مەشقەكەدا هەوڵ دەدات بۆ كاركردن لەسەر حاڵەتێك (Case) ،لە هەر شوێنێكى مەشقدا تەنها يەك (Case)  دروست دەكرێت بە گروپ خوێندكارەكان ئيشى لەسەر دەكەن هەريەك بەپێى پسپۆرى خۆى, يان كاركردن لەسەر پرۆژە كە بەهەمان شێوە بە پێى پسپۆرى دەبێت.

Comments