ڕێکەوتی ٠٦-٠٤-٢٠١٩  سێ سیمینار لە لایەن بەڕێزان مامۆستا جزا محمود زانکۆی سلێمانی / کۆلێجی بازرگانی/ بەشی تەکنەلۆجیایی زانیاری و مامۆستا هەردی محمود زانکۆی چەرمۆ پێشکەشکران، سیمینارەکان دەربارەی زیرەکی دەستکرد بوو لە زانستی کۆمپیوتەردا.

 

لە سیمیناری یەکەم و دووەمدا، ئەلگۆریسمێکی نوێ لەلایەن مامۆستا جزا ڕوونکرایەوە بۆ ئامادەبوانی سیمینارەکە بە ناونیشانی (Fitness Dependent Optimizer FDO)،  شایەنی باسە ئەم ئەلگۆریسمە نوێیە کە لەسەر زیەرەکی پورەی هەنگەوە درووستکراوە لە لایەن پێشکەشکاری سیمنارکە، وەک بەشێک لە توێژینەوەی پێشکەشکار کە ئەنجامی داوە وەک خوێنکاری دکتۆرا، شایەنی باسە ئەم توێژنەوەی بڵاو کراوەتە لە گۆڤاری زانستی نێودەوڵەتی IEEE Access   بەسەرپەرشتی بەرێز پڕۆفیسۆر دکتۆر تاریق احمد رشید  - زانکۆی کوردستان- هەولێر.

 

سیمیناری سێیەم دەرابارەی توێژینەوەیەک بوو لە سەر ئەلگۆریسمی (Whale Optimization Algorithm) ، کە ئەلگۆریسمێکە لە بواری زیرەکی دەسکرد دوورستکراوە لەسەر بنچینەی زیرەکی نەهەنگی پەپکین، شایەنی باسە ئەم ئەلگۆریسەم چاکسازی تێدا ئەنجام دراوە لەلایەن بەرێز مامۆستا هەردی محمود لە زانکۆی چەرمۆ، کە بەشێک بووە لە توێژینەوەی پێشکەشکار کە ئەنجامیداوە وەک خوێنکاری دکتۆرا.