سەردان
بەروارى (10/7/2017)، لەدرێژەى سەردان و بەسەرکردنەوەکاندا دەستەیەک لە لێپرسراو و مامۆستایانی کۆلیجمان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ڕاگرى کۆلیج و یاریدەدەرى ڕاگر و ژمارەیەک لە مامۆستایان و کادرانی کۆلیج، وەک ئەرکێکى کۆمەڵایەتى بەشداربوون لە سەردانکردن و بەسەرکردنەوە و لێپرسینەوە لە بارى تەندروستى بەڕێزان (ئەژی ئەردەڵان)خوێندکارى قۆناغی یەکەمی بەشى بازرگانى نێودەوڵەتى ، (م.جزا عبدالله) مامۆستاى کۆلیجمان  و کاک (طارق فائق) کادرى پێشکەوتووى بەشى ژمێریارى کۆلیجمان. هەر لە درێژەى سەردانەکەدا خەڵاتى رێزلێنان پێشکەش کرا بە بەڕێز (د.عبدالجبار محمد) لەپای بەخشینى کۆمەڵێک سەرچاوەى زانستى بە کتێبخانەى کۆلیجمان، ئەوەى شایانى باسە لە میانەى سەردانەکاندا چەپکەگوڵى رێز و وەفا پێشکەشکرا بەهەریەک لەناوبراوان و هیواى لەش ساغی و تەمەن درێژیان بۆ دوپاتکرایەوە