Postgraduate


لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی  ڕێکەوتی (٢٠٢٠/١/٦)، بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ ، بەوردی گفتوگۆ لەسەر پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرا بۆ دابینكردنی كورسییەكانی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵە و ماستەرو دكتۆرا، لە سەرجەم كۆلێجەكانی زانكۆی سلێمانی بانگەوازکرا بۆ پێشكەشكردن كە خوازیاران دەتوانن لەمڕۆوە فۆرمی تایبەت بەو خوێندنانە بۆ ئەمساڵ پڕبكەنەوەو داواكاری پێشكەشبكەن .

دوا ڕێکەوتی پێشکەشکردن:  ٢٠٢٠/٢/٢
ڕۆژی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی: ٢٠٢٠/٢/١٠

بۆ ئەمساڵی خوێندن پلانی پەسەندکراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ کۆلێجی بازرگانی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١-دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی (تەکنەلۆجیای زانیاری) 
ژمارەی کورسی بە شێوازی پارالێڵ بۆ گشت پێشکەشکاران واتە فەرمانبەری دامەزراوو دانەمەزراو: ٨

ئەو وانانەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی تیادا دەکرێت:
1- Programming                          
2- Database                              
3- Networking                            
  4-Operating System                      
   5-Security                                 

(تێبینی:پێشکەشکار دەتوانێت سود لەم سەرچاوانە وەربگرێت:
بۆ وانەی (Programming) دەکرێت زیاتر فۆکس بخرێتە سەر چاپتەرەکانی (9-10-11-12-13)
بۆ وانەی (Security) دەکرێت زیاتر فۆکس بخرێتە سەر چاپتەرەکانی (1-2-3-4)  
بۆ وانەی (OS) دەکرێت زیاتر فۆکس بخرێتە سەر چاپتەرەکانی (1-2-3-4-5))

 
 
بۆ وانەی (Database) ئەم تەوەرانە دیاری کراوە:
DBMS concepts
Data Model
SQL Transactions
Constraints  
Query Processing & optimization
Normalization
Entity Relationships model

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢-دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی (ژمێریاری و دارایی و وردبینی) 
ژمارەی کورسی بە شێوازی پارالێڵ بۆ گشت پێشکەشکاران واتە فەرمانبەری دامەزراوو دانەمەزراو: ١٠

ئەو وانانەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی تیادا دەکرێت:
١-المحاسبة المالیة
٢-المحاسبة التکالیف
٣-المحاسبة الاداریة
٤-الرقابة والتدقیق
٥-نظم المعلومات المحاسبة
٦-النظریة المحاسبة

(تێبینی:پێشکەشکار دەتوانێت هەر کتێبێک بە هەمان ناونیشانی وانەکە بێت بەکاربهێنرێت وەک سەرچاوە)

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٣-ماستەر (زانستی دارایی و بانک)
ژمارەی کورسی بەخۆڕایی بۆ زانکۆی سلێمانی:٣
ژمارەی کورسی گشتی بە خۆڕایی بۆ فەرمانبەرانی دامەزراوی هەمیشەیی دام و دەزگانای حکومەتی هەرێمی کوردستان:٣
ژمارەی کورسی بە شێوازی پارالێڵ بۆ گشت پێشکەشکاران واتە فەرمانبەری دامەزراوو دانەمەزراو:٢

ئەو وانانەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی تیادا دەکرێت:
١-الاستثمارات والاسواق المالیة
٢-محاسبة البنوک
٣-أدارة المؤسسات المالیة و المصرفیة
٤-المالیة العامة(عادل فلیح العلي+محمود الکداوي)
٥-المحاسبة الاداریة(محمد ابو نصار)

(تێبینی:پێشکەشکار دەتوانێت سوود لەو سەرچاوانە وەربگرێت کە ئاماژەی پێکراوە لە بەرامبەر ناوی وانەکان، یان هەر کتێبێک بە هەمان ناونیشانی ناوی وانەکە بێت)

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٤-ماستەر (گەشت و گوزار)
ژمارەی کورسی بەخۆڕایی بۆ زانکۆی سلێمانی:٤
ژمارەی کورسی گشتی بە خۆڕایی بۆ فەرمانبەرانی دامەزراوی هەمیشەیی دام و دەزگانای حکومەتی هەرێمی کوردستان:٢
ژمارەی کورسی بە شێوازی پارالێڵ بۆ گشت پێشکەشکاران واتە فەرمانبەری دامەزراوو دانەمەزراو:٢

ئەو وانانەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی تیادا دەکرێت:
١-البيئة السياحية 
٢-ادارة المنشأة السياحية
٣-الاقتصاد السياحي
٤-التسويق السياحي
٥-ادارة الموارد السياحية

(تێبینی:پێشکەشکار دەتوانێت هەر کتێبێک بە هەمان ناونیشانی وانەکە بێت بەکاربهێنرێت وەک سەرچاوە)





(بۆ زانیاری و بەدواداچوونی زیاتر دەتوانن سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجمان بکەن لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی، یان ئیمەیڵ بکەن بۆ ئەم ناونیشانە:([email protected]))
Comments