وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵە و ماستەر و دکتۆرا، لهههمان كاتدا بڕیاری گۆڕانگاری له وادهی ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستی و دهستپێكردنی ساڵی خوێندنیش كرد.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و ماستەر و دکتۆرا و، لەسەر ڕاسپاردەى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، بەمەش گۆڕانکارى بەسەر ماوەى پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەکان و دهستپێكردنی ساڵی خوێندن دێت، گۆڕانكارییهكانیش بهم شێوهیهی خوارهوه دهبێ:
- ماوهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا: تاکو ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى
- (٢٠٢٠/٢/٢) درێژکرایەوە.
- تاقیكردنهوهی توانستی زانستی: رۆژى دوشەمە رێكهوتی (٢٠٢٠/٢/١٠) ئەنجام دەدرێت.
- دەستپێکردنی خوێندن: ڕێکەوتی (٢٠٢٠/٣/١)
زانیاری دەربارەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر لە کۆلێجی بازرگانی