ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی كۆلیجی بازرگانی له كۆتایی ئه‌مساڵی خوێندن چالاكییه‌كانی خۆبه‌خشانه‌ی گرنگیان ئه‌نجامدا، لە بەرواری ٢٥/٥/٢٠١٦ بە هاوکاری سەنتەری سالاسیما ، پڕۆژەی (دیواری جێدەست و شەقامی ڕەنگاو ڕەنگ) یان جێبەجێ کرد کە پڕۆژەیەکی ژینگەییە و تێیدا دیوارەکان و شەقامەکان بە شێوەیەکی هنونەری ڕەنگ دەکرێن خوێندكارانی كۆلیجی بازرگانی بەم چالاکیە ئەو پەیامە دەگەیەنن کە هەر تاکیك دەتوانێت جێدەستی لە کۆمەڵگە دیار بێت و کاری جوان ئەنجام بدات، هه‌روه‌ها دروستكردنی كه‌شێكی ئارامی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونییه بۆ توشبوانی تالاسیما شایانی ئاماژه پێدانه ئه‌م چالاكیه گروپی گزنگه‌وه ئه‌نجمدراوه، گروپی گزنگ کە گروپێکی خۆبەخشیەو لە لە لایەن خوێندکارانی کۆلێجی بازرگانی دامەزراوە و بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر هەر لە کردنەوەی پێشانگای کتێب و هاوکاری خوێندکارانی کەم دەرامەت و چەندین چالاکی تر توانیویانە ڕۆلی خوێندکاری ڕاستەقینە بەرجەستە بکەن لە زانکۆ‌دا.. |