The college football league was terminated


خولی تۆپی پێی کۆلێجی بازرگانی بۆ یەکەمجار بە بەشداری سەرجەم بەشەکان بەڕێوەچوو وە خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی ئابووری بازاڕ بوونە براوەی خولەکە.
دوای تەواو بوونی یاری کۆتایی لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.نەرمین) ڕاگری کۆلێج و بەڕێز(د.بصیرە) یاریدەدەری ڕاگر مامۆستا بەڕێزەکان و (د.بڕیار ڕەشید) نوێنەری گشتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و نوێنەری گشتی خوێندکارانی کۆلێجی بازرگانی خەڵاتەکان دابەش کران.
پیرۆزبایی لە خوێندکارانمان ئەکەین لە بەشی ( ئابووری بازاڕ) و هەروەها بەشی ( کارگێڕی پڕۆژەکان)لە پلەی دووەم.