نوسینگەی ڕاوێژکاری کۆلێجی بازرگانی لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری (٢٠١٩/٨/٦) هەستا بە ڕێکخستنی ۆرکشۆپێک بۆ بەڕێز مامۆستای یاریدەدەر (ڕێبوار محمد احمد ) بە ناونیشانی (Bologna Process)، کاتژمێر (٩:٠٠) دەستی پێکرد لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی هۆڵی تاقیگەی بەشی زانستی دارایی و بانک، کە تیایدا (٣١) مامۆستا بەشداریان کرد کە پێش بەرواری ۆرکشۆپەکە لە نوسینگەی ڕاوێژکاری ناویان تۆمارکرابوو.
بە پێی ئەم پرۆگرامە ۆرکشۆپەکە بەڕێوەچوو:
| کات | پرۆگرام |
| ٩:٠٠ - ٩:١٥ | History of Bologna Process |
| ٩:١٥ - ٩:٤٥ | Vision and Mission of Bologna Process |
| ٩:٤٥ - ١٠:١٥ | Learning Outcome ECTS |
| ١٠:١٥ - ١١:٠٠ | Example Small Working Groups |
