پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکانی کۆلێجی بازرگانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ - ٢٠٢٠)
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی بەخێرهاتنی خوێندکارانی وەرگیراوی قۆناغی یەکەم دەکەین لە بەشەکانی(کارگێڕی پرۆژەکان، زانستی دارایی و بانک، گەشت و گوزار، تەکنەلۆجیای زانیاری، ژمێریاری دارایی و وردبینی، بازرگانی نێودەوڵەتی)، وە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران دەخوازین لەم قۆناغە نوێیەی خوێندنیان.




