پیرۆزبێت
یادی (٥٠) ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی
ڕۆژانی (٢٠١٨/١١/٢٨) و (٢٠١٨/١١/٢٩) کۆلێجی بازرگانی بە سەرپەرشتی بەڕێزان ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەری ڕاگرو بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکاران
بەشداریان کرد لە ڤیستیڤاڵی یۆبیلی (٥٠) ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی تیایدا ڕاگری کۆلێج وێڕایی پیرۆزبایی، سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێجی کرد، بەتایبەتی خوێندکارانی هەریەک لەبەشەکانی گەشت وگوزار و زانستی دارایی وبانک و ژمێریاری و بازرگانی نێودەوڵەتی کەبەشداریەکی چالاکیان هەبوو لەمەڕاسیمی پێشوازی ڤیستیڤاڵەکەدا.











