ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/١١/٢٨) ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی (بەکالۆریۆس)ی بەخشییە دەرچوانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٨ - ٢٠١٩) خولی
یەکەم و دووەمی کۆلێجەکەمان لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لر هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی سلێمانی لە خولی ٣٤ ی دەرچوانی خوێندکاران، هاوکات ئەنجومەنی
کۆلێجمان پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوێندکارەکان دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە قۆناغەکانی تری ژیانیان.