یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی(٢٠١٩ - ٢٠٢٠)
ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە بەرواری (٢٠١٩/٩/٢٢) خوێندکارانی کۆلێجمان گەڕانەوە هۆڵەکانی خوێندن دوای تەواوبوونی پشووی هاوینە، بەو هۆیەوە بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی بەشەکان دەکەین، هیوادارین ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن بێت وە پرۆسەی خوێندن بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت بە یارمەتی و هەوڵ و ماندووبوونی ستافی کۆلێجمان.