News & Events‎ > ‎News & Events‎ > ‎

Esp Students

ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە بەرواری (٢٠١٩/٧/٧) بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەری ڕاگرو بەشێک لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی کۆلێج هەریەک لە خوێندکاران (سازسەردار) و(بڕوا عمر) کە خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی ژمێریاری و دارایی و ووردبینی بوون، سیمینارێکیان پێشکەش کرد لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێج سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە پرۆگرامی (+ERASMUS)  کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی نێردران بۆ ووڵاتی ئیسپانیا بەمەبەستی خوێندن لەو ووڵاتە ، لە سیمینارەکەدا وێڕای دەستخۆشییان لە سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێجی بازرگانی بۆ ڕەخساندنی ئەم هەلە باسیان لە چۆنێتی خوێندن و گەشتەکەیان کرد وە هیواخوازبوون کە بەشداری کردن لەم پرۆگرامانە زیاتر بکرێت بۆ بەرەو پێشچوونی زانکۆو کۆلێج.




Comments