بۆ خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی 2019-2020، ئاگاداری خوێندكارانی بەڕێز دەكەینەوە، ئەوانەی دەیانەوێت لە كۆلێجی بازرگانی بە خوێندنی ئێواران بخوێنن، فۆڕمی پێشكەشكردن لە كۆلێجمان دابەشدەكرێت لە بەرواری (11-9-2019 تاكو 3-10-2019)، بۆیە بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نرخ و ڕێنمایی خوێندن بەم شێوەیەیە: ١- پلانی وەرگرتنی خوێندنی ئێواران لەزانكۆ حكومییەكان بە ڕێژەی (100%) پلانی پەسندكراوی بەشەكانی بەیانیان دەبێت. ٢- بۆ زیاتر دەستەبەركردنی كواڵیتی و دڵنیایی جۆری ، تاقیكردنەوە كۆتاییەكان لەخوێندنی ئێواران لەگەڵ خوێندنی بەیانیان بەیەكەوە ئەنجام دەدرێت بەهەمان پرسیار دەبێت. ٣- بۆ وانە پەیوەندیدارەكانی پسپۆریەكان ڕەچاوی (كریدت) دەكرێت. ٤- كات ژمێرەكانی دەوامی خوێندنی ئێواران دەبێت بەهاوتای كات ژمێرەكانی خوێندنی بەیانیان بێت (لە 8 كاتژمێر كەمتر نەبێت). ٥- پێشینە (ئەولەویەت) بۆ دەرچووانی ئامادەیی ساڵانی خوێندنی (2018-2017) ، (2019-2018) دەكرێت تا ڕێژەی (70%) وە لە كاتی پڕ نەبوونەوەی ئەو ڕێژەیە بەدەرچووانی ساڵانی ڕابردوو و دەرەوەی هەرێم پڕ دەكرێتەوە و ڕەچاوی تەمەن ناكرێت. ٦- دەرچووی پەیمانگەكان بۆ بەشە هاوشێوەی پسپۆرییەكانیان دەچنە پێشبڕكێ بەمەرجێك لە (20%) پلان تێپەر نەكات و تێكڕای كۆنمرەیان لە (60%) كەمتر نەبێت ، ئەگەر پسپۆری هاوشێوەیان نەبوو لەسەر بنەمای كۆنمرەی ئامادەیی پێشبڕكێ دەكەن. ٧- گواستنەوە بۆ وەرگیراوان لە خوێندنی ئێواران بۆ بەشی هاوشێوەی بەیانیان ناكرێت لەبەر جیاوازی كۆنمرە. ٨- بەمەبەستی هاندانی خوێندن ئەگەر قوتابی/ خوێندكار كە بەسیستەمی ئێواران وەرگیراوە ئەگەر لە هەر سالێك یەكەم بوو لە سەر هەموو قوتابیان / خوێندكارانی بەشەكەی ئەوا لە (75%) ی كرێی خوێندن دەبوردرێت و ئەگەر دووەم بوو لە (50%) و سێیەم لە (25%) ی كرێی خوێندن دەبوردرێت. ٩- بۆ ئەو كۆلێجانەی كە بە تاقیكردنەوە و چاوپێكەوتن پێشكەشی سیستەمی ئێواران دەكەن ، مەرجە تاقیكردنەوەی جەستەیی و لێهاتویی دەربچێت بۆ چوونە ناوپێشبڕكێی كورسی پلانی وەرگرتنی بەشەكان. ١٠- پێویستە دەرچوانی ئامادەیی بە هەردوو شێوەی (فۆرم و ئۆن لاین) پێشكەشی ئێواران بكەن ، وە بۆ دەستكەوتنی وشەی بەكارهێنەر و وشەی تێپەری ماڵپەڕی(https://regayzanko.com/student/index.php) پێویستە سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژكاری بكەن لە تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی. نرخی خوێندن لە كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی بۆ خوێندنی ئێواران:
تێبینی: -ئەم فۆرمە بەبێ مۆری ڕەسەنی (خوێندنگا و پەروەردە و زانكۆی سلێمانی ) پەسەند ناكرێت و دوور دەخرێتەوە . -هەر فۆرمێكی ئێواران تەنها بۆ یەك كۆلێج لە زانكۆی سلێمانی پێشكەش دەكرێت. |
News & Events > News & Events >
