بە دروشمی (ژن سیمبولی ئاشتی و خۆشەویستییە) کۆلێجی بازرگانی وەک نەریتێکی ساڵانەی خۆی، وە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان و ڕێزگرتن لە ئەرک و ماندووبوونی خانمان بە گشتی و مامۆستا و فەرمەنبەرە خانمەکانی کۆلێج بە تایبەتی ، چالاکیەکی
تایبەتی ساز کرد لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێج هەروەها دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەریاندا















