هۆبەى ڕاگەیاندن
یەکێکە لە هۆبە چالاک و دیارەکانى کۆلیجمان، کاردەکات شانبەشانى بەشەکانى تر و هۆبە کارگێڕیەکانى تر، بەیەکەیەکى کاریگەر دادەنرێت، کە بەشێوەیەکى سەربەخۆ کارەکانى ئەنجام دەدات و جێگەیەکى تایبەتى گرتووە لە پەیکەرى کارگێڕى کۆلێجمان.
بەشێوەیەکى گشتى ئەم هۆبەیە کاردەکات بۆ رێکخستنى چالاکیەکان و بڵاوکردنەوە و گەیاندنى زانیارى بەشێوەى هەواڵ لەسەر ئەو چالاکیانەى لە چوارچێوەى کۆلێجمان ئەنجامدەدرێت و هەروەها ئەو چالاکیانەش کە لەدەرەوەن و پەیوەندییان هەیە بە کۆلێجمانەوە، ئەم گەیاندنەش لەرێگەى یەکێک لە هۆکارەکانى راگەیاندنەوە ئەبێت بەشێوەى بینرا و بیستراو وەک میدیا (تقلیدی و ئەلکترۆنی)، ماس میدیا (تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و سایتە ئەلکترۆنیەکان) و گەلێک هۆکارى ترى راگەیاندن کە لەئێستادا زۆر باون و کاریگەریى تەواویان هەیە لەسەر بوارى راگەیاندن بەگشتى و کۆلێجمان بەتایبەتى)، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەم هۆبەیە کاردەکات بۆ دروستکردن و بڵاوکردنەوەى (ریکلام) تایبەت بە بەشەزانستیەکانى کۆلێجمان و ئەو چالاکیانەى کە کۆلێجمان پێیهەڵدەستێت

ئامانجەکانى هۆبەى راگەیاندن
-:بەگشتى ئەم هۆبەیە کۆمەڵێک ئەمانجی هەیە کە بریتین لەمانەى خوارەوە
1- گواستنەوەى هەواڵ و زانیارى کار و چالاکیەکانى کۆلێجمان بەشێوەیەکى وورد و راست و دروست بۆ بینەران و بیسەران.
2- کۆکردنەوەى تەواوى داتا و زانیاریەکان لەسەر کارو چالاکیەکانى کۆلێجمان، و بەئەرشیفکردنیان بەشێوەیەکى ئەلکترۆنی و نا ئەلکترۆنی.
3- دروستکردنى پردی پەیوەندی نێوان خوێندکار و زانکۆ لەرێگەى ئەو کار و چالاکیانەى کە لەلایەن خوێندکاران و کۆلێجمانەوە ئەنجامدەدرێن.
4- هەوڵدان بۆ رێکخستن و بەئەنجامگەیاندنى کۆمەڵێک چالاکی جۆراو جۆر کە ئەبێتە هۆى هەستکردنى زیاتر بەگرنگی خوێندن لاى خوێندکارانى کۆلێجمان و فەراهەمکردنى ژینگەى لەبار بۆ خوێندکاران.

کارەکانى هۆبەى راگەیاندن:-
بەشێوەیەکى گشتى کارو چالاکیەکانى هۆبەى راگەیاندن دابەشدەکرێت بەسەر سێ رەهەندی جیاوازدا کە بریتین لە :-
1- سەرجەم چالاکیەکانى تایبەت بەکۆلێجمان
2- سەرجەم چالاکیەکانى تایبەت بەخوێندکاران
3- سەرجەم چالاکیە هاوبەشەکان

سەرجەم چالاکیەکانى تایبەت بەکۆلێجمان:-
هۆبەى راگەیاندن هەڵدەستێت بەرێکخستن و ئەنجامدانى کارى راگەیاندن بۆ سەرجەم ئەو چالاکیانەى کە لەچوارچێوەى بەشەزانستى و هۆبەکان و تەواوى کۆلێجمان ئەنجامدەدرێت، ئەو کارانەش بریتین لە ئامادەکارى بۆ (کۆنگرە، سیمنار، بۆنە نیشتمانیەکان، بۆنە تایبەتەکانى کۆلیج، ئاهەنگى یەکترناسین و دەرچوون، ریکلام و بڵاوکراوەکانى سەربەکۆلێج، سەرجەم چالاکیەکانى ترى کۆلێج).

سەرجەم چالاکیەکانى تایبەت بەخوێندکاران:-
هۆبەى راگەیاندن هەڵدەستێت بەکارئاسانیکردن و رێکخستنى سەرجەم  ئامادەکاریەکان، کە پێویستن بۆ سازدانی ئەو چالاکیانەى لەلایەن خودی خوێندکارانەوە ئەنجامدەدرێت و خوێندکاران رۆڵى سەرەکى دەگێڕن تیایدا، چالاکیەکانیش بەگشتى بریتین لە چالاکی ( هونەریى، ئەدەبیى، کۆمەڵایەتى، کۆڕ و سیمینار، فێستیڤاڵى ساڵانەى خوێندکار، چالاکی بەکۆمەڵ و تاک، گەلێک چالاکی تر کە تایبەتن بەخوێندکار) .

سەرجەم چالاکیە هاوبەشەکان:-
هۆبەى راگەیاندن هەڵدەستێت بەکارئاسانیکردن و رێکخستن و ئامادەکردنى چالاکی و کارى هاوبەش لەگەڵ سەرجەم کەس و لایەنەکانى دەرەوەى کۆلیجمان و گرێدانەوەى سەرجەم ئەو کارانە بەکۆلێجمانەوە بەمەبەستى کەڵک وەرگرتنى لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانمان.
*هۆبەى راگەیاندن کارو چالاکیەکانى خۆى لە زۆربەى پێگە فەرمی و بڵاوکراوەکاندا بڵاو دەکاتەوە بەتایەبەتى پێگەى فەرمی کۆلێجمان کە (سایتێکی ئەلکترۆنیە ئابدەیتە بەزانیارى نوێ)، بۆ بینینی سەرجەم کارەکان و چالاکیەکان و بابەتى نوێ، خوێنەرى ئازیز ئەتوانێت بەردەوام سەردانى ئەم پێگەیە بکات، تا بێبەش نەبێت لە بینینیان.