گەشتى زانستى

لەبەروارى (10/1/2018) بەشى دارایى و بانکی کۆلێجمان هەستا بەئەنجامدانى گەشتێکى زانستى بۆ بانکی بازرگانى (بەختیارى) بۆ خوێندکارانى قۆناغی سێیەم ، بەسەرپەرشتى (مامۆستا پەیوەند محمود) مامۆستاى وانەى (التسویق المصرفی).

ئەوەی شایانى باسە مەبەست لەم گەشتە بەرزکردنەوەى ئاستى توانستى خوێندکارانی بەشى ناوبراو بوو لە رایکردنى کاروبارى بانک و چۆنیەتى پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریەکانى بانک بەشێوەیەکى پراکتیکی وەک پێویستیەکى زانستى بۆ بەشى زانستى دارایى و بانکى کۆلێجمان.