سەردانى سەرۆکی زانکۆى سلێمانى

ئەمڕۆ بەروارى (14/6/2017)، لەسەردانێکدا بۆ کۆلیجمان بەڕێز سەرۆکی زانکۆى سلێمانى (د. رضا حسن) بەیاوەرى بەڕێز یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران (د.ئاراس فەریق زەینەڵ)، هۆڵەکانى تاقیکردنەوەى کۆلیجیان بەسەرکردەوە بە ئامادەبوونى بەڕێزان راگر و مامۆستایان و خوێندکارانى کۆلیج. مەبەستى سەردانەکەش هەڵسەنگاندنى رەوشی تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵى خوێندکاران بوو
ئەوەى شایانی باسە، بەڕێز سەرۆکى زانکۆ و هاوکارانی لەنزیکەوە چاویان کەوت بەخوینَدکاران و ئاگاداربوون لە رەوشى تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ بۆ ساڵى خوێندنى (2016-2017)ى خوێندکارانى کۆلیجمان