(بەدورشمى (هەولێک بۆ گەڕانەوەى مەعریفە بۆ تاک

رۆژى چوار شەممە بەروارى (17/5/2017)، گروپی رۆشنبیرى بەشى دارایى و بانکی سەربەکۆلیجمان هەستان بەکردنەوەى پێشانگایەکی کتێب، بۆ کتێبەکانى  ناوەندی ئەندێشە و دەزگاى جمال عیرفان و کتێبخانەى سایە.
بەئامانجی سەرنج راکێشانی مامۆستایان و خوێندکاران و گەڕانەوەى هزری رۆشنبیرى بۆیان .
ئەوەى شایانی باسە لەم پێشانگایەدا داشکاندنى لە (20%) بۆ نرخی سەرجەم کتیبەکان کرابوو، پێشانگاکە تا بەروارى 25/5/2017 بەردەوام بوو.