(لەژێر ناوى (وەرینى نەریتەکان 

هۆبەى راگەیاندنى سەربەکۆلیجمان لەدرێژەى بەشێک لەچالاکیەکانى خۆیدا، کە تایبەتە بەچالاکی خوێندکارانى کۆلیجمان، رۆژى
 دوو شەممە بەروارى (22/5/2017)، هەستا بەئەنجامدانى پێشانگایەکى فۆتۆگرافی، بۆ فۆتۆگرافەر (ئەڤین ناسڕ) خوێندکارى قۆناغی چوارەمی بەشی دارایى و بانکى کۆلیجمان. لە پێشانگاکەدا (16) لە فۆتۆکانى فۆتۆگرافەرى ناوبراو پیشاندرا و پێشانگاکە دوو رۆژ بەردەوام بوو، سەرجەم وێنەکان گوزارشت بوون بۆ ئازار و ئازادى و تواناکانی رەگەزی مێ
ئەوەى شایانی باسە ئەرکى تێچووى پێشانگاکە لقی زانکۆکانی سلێمانى کۆمەڵەى خوێندکارانی کوردستان لە ئەستۆى گرتبوو زۆر سوپاسیان دەکەین نمونەیان زۆر بێت