گەشتى زانستی بەشى تەکنەلۆجیاى زانیارى

لەیەکەم گەشتى زانستی خۆیدا، بەشى (تەکنەلۆجیاى زانیارى) کۆلیجمان سەردانى زانکۆى کۆیەى کرد لە بەروارى (3/4/2017)، بەمەبەستى بەئەنجامگەیاندنى  (وۆرک شۆپ)ێک کە پێکهاتبوو لەچەند سیمینارێک بەهاوبەشى لەگەڵ بەشى 
(Media Tech) ئەندازیارى پرۆگرامسازى) زانکۆى کۆیە و بەئامادەبوونى نوێنەرى کۆمپانیاى) 
ئەوەى شایانى باسە سیمینارەکان بەبەشدارى کۆمەڵێک لە خوێندکاران و مامۆستایانى هەردوو بەش بەڕێوەچوو، کە تیایدا یەکەم سیمینارى وۆرک شۆپەکە لەلایەن بەڕێز (د. هەڵگورد سەرهەنگ) سەرۆکى بەشى (ئەندازیاریى پرۆگرامسازی) زانکۆى کۆیە پێشکەشکرا، پاشان دووەم سیمینار لەلایەن بەڕێز (د. ئالان ئەنوەر عبدالله) سەرۆکى بەشى (تەکنەلۆجیاى زانیارى) کۆلێجمان پێشکەشکرا، دواتر پێنج لە سیمینارەکان لەلایەن مامۆستایان و توێژەران و خوێندکارانی کۆلیجمان پێشکەشکرا

 و (Embeded System) لەبەشى دووەمی گەشتەکەدا مامۆستایان و خوێندکارانى کۆلیجمان ئاشنا بوون بە هەردوو تاقیگەى
ى بەشى ئەندازیارى (Logic)
جێى ئاماژە پێکردنە لە میانەى ئەم گەشتە زانستیەدا ئاشنایەتیەکى پتەو دروست بوو لە نێوان مامۆستایان خوێندکارانى هەردوو بەشى ناوبراو و کۆمپانیاى ناوبراو، بڕیار درا لە داهاتوودا پرۆژەى هاوبەش بەئەنجام بگەیەنن