خولى تۆپی پێ 

لە درێژەى چالاکیەکانی تایبەت بەخوێندکارانی کۆلیژی بازرگانى رۆژى چوارشەممە رێکەوتى 5/4/2017 کۆتایى هات بەخولى تۆپی پێى خوێندکارانى کۆلێژمان، ئەوەى شایانى باسە خولەکە ماوەى دوو مانگ بەردەوام بوو ، کە تیایدا (26) تیپ بەشدار بوون لەسەرجەم بەشەکانى بەیانیان و ئێوارانی سەربەکۆلیژمان ، دوایارى خولەکە لە نێوان هەردوو قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشى کارگێڕى پرۆژەکاندا بوو، لە ئەنجامدا خوێندکارانى قۆناغی چوارەمی کارگێرى پرۆژەکان توانیان پلەى یەکەمى خولەکە بەدەستبهێنن و خوێندکارانی قۆناغی سێیەمى هەمان بەش لەپلەى دوەمدا مانەوە ، دواتر خەڵات بەسەر بەشداربوانى یەکەم و دووەمى خولەکە دابەشکرا و جامی خولەکە بەرزکرایەوە