شاندێکى بەڕێوەبەرایەتى گەشت و گوزارى سلێمانى سەردانى کۆلێژى بازرگانیان کرد ڕۆژى یەک شەممە بەروارى 12/2/2017 شاندێکى بەڕێوەبەرایەتى گەشت و گوزارى سلێمانى سەردانى کۆلێژى بازرگانیان کردوو لە لایەن ڕاگرى کۆلێژ و بەشى گەشت و گوزارەوە پێشوازیان لێ کرا شاندەکە پێک هاتبوو لە بەڕێزان یاسین فقى سعید - بەڕێوەبەرى گەشت و گوزار مصطفي حمە رحیم – بەڕێوەبەرى کاروبارى گەشتیارى ئاراس احمد صالح - بەڕێوەبەرى کارگێرى هاوڕێ اسماعیل – بەرپرسى بەشى کۆمپانیاکان لە سەردانەکەیاندا جەختیان کردەوە لە گرنگى خوێندنى زانکۆیى لە بوارى گەشت و گوزار و دەرچوانى ئەم بوارە بۆ بەڕێوەبردنى دامەزراوە گەشتیارییەکانى کوردستان، بەڵێنیان دا کە هاوکارى بەشى ناوبراو خوێندکارەکانیان بکەن لە دابینکردن و کار ئاسانى لایەنى پراکتیکى خوێندن لە بەشەکەدا لە کۆتاییدا ڕاگرایەتى کۆلێژ سوپاسى شاندى میوانى کرد بۆ سەردانەکەیان و ئەو هاوکاریانەى کە لە ماوەى ڕابردوودا پێشکەشى بەشى گەشت و گوزارییان کردووە ![]() |

