چالاکی - ۆرکشۆپێک بەناوى (هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ کەسەکانى دەوروبەرمان لە روانگەى کارگێڕیەوە – ئەتەکێت)

لە بەروارى (30/8/2017) لە چالاکیەکدا (مامۆستا سەڵاح حەمە سەعید حەمە ساڵح) مامۆستاى کۆلێجمان لە پارێزگاى هەڵەبجە، وەک وانە بێژ بەشدار بوو لە ۆرکشۆپێک بەناوى (هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ کەسەکانى دەوروبەرمان لە روانگەى کارگێڕیەوە – ئەتەکێت)، بۆ کاندیدانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەڵەبجە، ئەم ۆرک شۆپە لەلایەن رێکخراوى کوردستان بۆ هەمووان بە هاوکارى رێکخراوى (NED) ئەمریکى ئەنجامدرا.
ئەوەى شایانى ئاماژە بۆ کردنە لەم ۆرک شۆپەدا مامۆستاى ناوبراو تیشکى خستە سەر زۆرێک لە بابەت و تێزى کارگێڕى ، کە هاوشان و هاو واتا بوون لەگەڵ ناونیشانى ۆرک شۆپەکەدا ، بابەتەکانیش بریتى بوون لە :-
1- پێناسەی جەماوەر وەپێکهاتە و تایبەتمەندیەکەی .
2- گەشەکردنی توانا و لێهاتوییەکان بۆ هەڵس و کەوت لەگەڵ جەماوەر.
3- تێگەیشتن لە شێوازی گونجاندنی کەلتورەکان لەشوێنی کاردا.
4- ئاشنابوون بە بەریەک کەوتنە کەلتوریەکان لەژینگەی کارکردندا.
5- سەرکەوتنی بەبازاڕکردی خۆت لەکارەکەتدا.
6- دڵسۆزی کار و خۆبەختکردن لەپێناویدا.