سەردانی هەردوو رێكخراوی (UNDP و OXFAM) بەروارى (19/7/2017)، شاندێكى تايبەتى هەردوو رێكخراوی (UNDP و OXFAM) سەردانى كۆليجيان كرد، ئەندامانى شاندەكە پێكهاتبوون لە بەڕێزان (Mr. Kennedy Onguny – manager of saving and loaning project in Iraq-UNDP) و (Mr. Ayman Ramsis-Coordinator – OXFAM). ئەوەى جێگەى باسە، مەبەستى سەردانكردنى شاندی ناوبراو بۆ كۆلێجمان سوپاس كردنى بەڕێز ڕاگرى كۆلێجمان (د. نەرمين معروف غفور) بوو، لەپاى ئەو هاوكارييەى لەماوەى ڕابردوودا و لە چەند چالاكيەكى زانستيدا پێشكەش بە هەردوو ڕێكخراوى ناوبراوى كردبوو. لە هەمانكاتدا شاندەكە هيواى سەركەوتن و هەماهەنگی زياتريان دووبات كردەوە بۆ بەڕێز ڕاگرى كۆليج، كە لە داهاتوودا دەستكراوەتر و هەماهەنگتر بن بۆ كارى زياتر. |
