سەردان
هەر لە درێژەى سەردانەکاندا بەروارى (11/7/2017) دەستەیەک لە لێپرسراو و مامۆستایانى کۆلیج بەسەرپەرشتى بەڕێز ڕاگری کۆلیج، هەستان بەئەنجامدانى سەردانێک بۆ تۆمارى گشتى، بەمەبەستى بەسەرکردنەوەى تیمێکى تایبەتى کۆلیجمان، کە پێکهاتوون لە کادرانی پێشکەوتووى کۆلیج لە تۆمارى گشتى، بۆ ماوەیەکە ئەم تیمە سەرقاڵى بەئەلکترۆنیکردنى دۆسیەى (5 هەزار) خوێندکارى دەرچووى ساڵانی ڕابردوون، بەسەرپەرشتى تۆمارى گشتى، ئەوەى جێى باسە بەردەوامى و چالاکی تیمەکە  جێگەى خۆشحاڵى هەموو لایەک بوو بەلەبەرچاوگرتنى ئەو کارانەى تا ئێستا بەئەنجامیان گەیاندبوو