پوختەیەک دەربارەى نوسینگەى ڕاوێژکـارى پێناسەى نوسینگەى ڕاوێژکارى: نووسینگەى ڕاوێژکارى کۆلێجى بازرگانى ناوەندێکى لێکۆڵینەوەى زانستى وئەکادیمیە لە بوارەکانى زانستى بازرگانى،ئامانجى پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریەکانى تایبەت بە بوارەکان ئابورى، گەشتوگوزار، ژمێریارى، ووردبینى، دارایی و بانک، ئامار، کۆمپیوتەر، تەکنۆلۆجیاى زانیارى، پلاندانان، یان هەر بوارێکى دیکەى زانستى بازرگانى بۆ داواکارو خوازیارانى هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت.
پەیامى نوسینگە: پێش کەش کردنى تواناو زانستى نوێی سەردەم وئەزمونى زیاتر بەشێوەیەکى زانستى و ئەکادیمى بە سەرجەم خوازیاران وتاکى دامەزراوەکانى هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت لە بوارە جیاجیاکانى کارگێرى،ئابورى، گەشت وگوزار، ژمێریارى، ووردبینى، دارایی بانک، ئامار، کۆمپیوتەر، تەکنۆلۆجیاى زانیارى، پلاندانان...هتد.بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى تاکى کۆمەڵگا لەڕوى کارگێرى و توانا مرۆییەکانەوە.
دیدى نوسینگە: وەبەرهێنان لە ئەقڵ و تواناکانى مرۆڤ بە دروست کردنى کەشێکى زانستى شایستەکە بتوانیرَتتواناو بیرو هۆش بجوڵێنرێت وکێبرکێیەکى تەندروستانە دروست بکرێت.پڕکردنەوەى پێداوسیتیەکانى کۆمەڵگا لە ڕوى کارگێرى و توانامرۆییەکان بە دانانى پرۆگرام وکردنەوەى خول و کۆربەند و...هتد لە ڕێگاى کەسانى پسپۆرو شارەزاو وبەتوانا.
ئامانجى نوسینگە: ١. پێش کەش کردنى باشترین خزمەتگوزارى لە سەرجەم ئەو بوارانەى کە کۆلێج تیایدا تایبەتمەندە. ٢. بەرزکردنەوە و پەرەپێدانى تواناکانى تاک و دامەزراوەکان لە بوارە جیاجیاکان بە پێدانی زانیارى دروست و سەردەمیانەلە ڕێگاى (( وانە وتنەوە، کۆربەند، کردنەوەى خولى راهێنان، گفتوگۆ، تاقیگە)) .٣دۆزینەوەى ڕێگە چارەى گونجاو بە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى زانستى بۆ ئەو دیاردەو کێشە و گرفتانەى کە ڕوبەڕوى بوارەکانى ئابورى وبازرگانى وکارگێرى دەبنەوە لە هەردوو کەرتى گشتى وتایبەت. .٤هەڵسەنگاندنى زانستیانە بۆ پرۆژەکانى وەبەرهێنان پێش جێ بەجێ کردنیان، ودەرخستنى لایەنى باشى وخراپیانبە پێى پێوەرە زانستیەکان. .٥پێش کەش کردنى هاوکارى زانستی بە مامۆستایان وخوێندکاران بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەکانیان. .٦گرنگى دان بە هەردوو بوارى تیۆرى وپراکتیکى لە سەرجەم خولەکاندا. .٧بەکارهێنانى شێوازى سەردەمیانەى وانە وتنەوە لە سەرجەم خوول وۆرک شۆپ وسیمینارەکان.
.٨بەرزکردنەوەى ئاست وتواناکانى مامۆستایان وفەرمانبەران وخوێندکاران بە مەبەستى پێش خستنى بوارى زانستى و کارگێرى کۆلێجمان. ئەرکەکانى نوسینگە: .١پێش کەش کردنى خزمەتگوزارى ڕاوێژ وشیکردنەوە وئامادەکردنى ڕاپۆرتى زانستى. .٢ئەنجامدانى ڕووپێوى بۆ سەرجەم دامەزراوەکانى کەرتى گشتى وتایبەت لەناوەوە ودەرەوەى هەرێم لەسەر خواستى خۆیان. .٣ئەنجامدانى توێژینەوەى کەڵکى ئابورى ( دراسات الجدوى اڵاقتێادیە ) بۆ سەرجەم پڕۆژەکانى کەرتى گشتى وتایبەت. .٤کردنەوەى خولى ڕاهێنان، ۆرک شۆپ، سیمینارى زانستى تایبەت بە بوارەکانى کارى نوسینگە بۆ خوازیاران وفەرمانبەرانى کەرتى گشتى وتایبەت. .٥دەرکردنى بڵاوکراوە وسازدانى بەرنامەى تەلەفزیۆنى وڕادیۆ بەمەبەستى ڕێنمایی کردنى تاک وکۆمەڵگا لە کاتى دروست بونى کێشەیەک یان سەرهەڵدانى دیاردەیەک کە تایبەت بێت بە بوارەکانى کارى نوسینگە. .٦ئاڵوگۆرکردنى ئەزمون وشارەزایی وتواناکان لەگەڵ ناوەندە هاوشێوەکانە لە ناوەوە ودەرەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى. .٧پێش کەش کردنى ڕپۆرتی زانستى لەسەر بووجەى گشتى وبارى ئابورى هەرێم وهەڵسەنگاندنى تەواوى جومگەکانى وپێدانى پێشنیازى دروست لە بارەیانەوە.
.٨هەر کارێکى ترى زانستى کە پەیوەست بێت بە تایبەتمەندى نوسینگە وبەگرنگ بزانرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانى نوسینگە. ڕێنماییەکانى کارى نوسینگە: .١پێویستە سەرجەم بەشەکانى کۆلێج بەئامادەبونى نوێنەرى نوسینگەى ڕاوێژکارى بەش پلانى سێ مانگى و شەش مانگى و ساڵانەى بەش دابنێن وبە نوسراوى بەش ئاراستە نوسینگەى ڕاوێژکارى بکەن لە ڕێگاى نوێنەریانەوە. .٢پێویستە سەرجەم پرۆپۆزەڵەکان لە رێگاى نوێنەوەکانیانەوە بەرز بکرێتەوە بۆ نوسینگەى ڕاوێژکارى. .٣پێویستە سەرجەم زانیاریەکانى تایبەت بە فۆرمى پڕۆپۆزەڵ پڕبکرێتەوە و بەلانى کەم ( ١٥) ڕۆژ پێش بەروارى دەست پێکردنى بگاتە نوسینگەى ڕاوێژکارى. .٤سەرجەم مامۆستایانى بەڕێز مافی ئەوەیان هەیە پرۆپۆزەلى چەسپاوى تایبەت بە خۆیان هەبێت و بەشیوەى بەردەوام یان لەکاتى پێویست خول بکاتەوە لە ڕێگەى نوسینگەى ڕاوێژکارى. .٥پەسند کردن و ڕاگەیاندنى پرۆپۆزەڵ لە سەرجەم ناوەندەکانى ڕاگەیاندن لە تایبەتمەندی نوسینگەى ڕاوێژکاریە. | Head of Consultation Office Assistant Professor sardar.hussein@univsul.edu.iq ژ.ت:٠٧٤٨١٢٥١٥١٩ ئیمەیڵ: commerce.consultation@univsul.edu.iq |