College of Commerce organizes a ceremony for welcoming the first year studentsبهمهبهستی پێشوازی له خوێندكارانی قۆناغی یهكهم و رونكردنهوهی رێنمایی و ئهرك و كاری نوێی خوێندنی زانكۆییان، كۆلیجی بازرگانی له رۆژی چوارشهممه بهرواری 20-1-2016 مهراسیمێكی تایبهتی سازكرد سەرەتای مەڕاسیمەکە به ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیداندهستپێكرد، پاشان ڤیدۆییەک نمایش کرا کەبەرخودانی گەلی کوردی نیشان ئەدا بە درێژایی مێژوو ، پاشان (م.ئومێد محمد) ووتاری بەخێرهاتنی کۆلێجی خوێندەوە ، پاشان بەڕێز (د.نرمین معروف) ڕاگری کۆلێجی بازرگانی ووتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی خوێندکارانی کرد و چەند خاڵێکی گرنگی بۆ خوێندکاران ڕوون کردەوە ،دواتر بەڕێز (جوتیار محموود) لێپرسراوی لقی زانکۆکانی سلێمانی کۆمەڵەی خوێندکاران ووتاری نوێنەرایەتی خوێندکارانی پێشکەشکرد و ڕۆڵی نوێنەرایەتی خوێندکارانی خستە ڕوو. پاشان لە لایەن (م.ڕەفیق) مێژووی کۆلێج خرایە ڕوو ، لە دواییدا هەر یەک لە لیژنەکانی (جڵەوگیری ، کۆنترۆڵی جۆری ، سەلامەتی و تەندرووستی) خۆیان ناسان و ئەرکی ئەو لیژنانەیان خستە ڕوو و زانیاری پێویستیان پێشكهش به خوێندكارانكرد لە کۆتاییدا چەند پارچە میوزیک و گۆرانیەک لە لایەن ژەنیارانی بەتوانا (دیلان کەمال) و (کاروان محمود) پێشەکەشکرا.

 |
|