پیرۆزبایى 1- زانکۆى سلێمانى لە درێژەى کاروچالاکیەکانى خۆیدا پێشبڕکێی باشترین سایت و پێگەى ئەلکترۆنى لەرووى هونەرى دیزاین و ناوەڕۆکەوە لە نێوان کۆلێج و فەکەڵتیەکانى سەربە زانکۆى سلێمانى ئەنجامدا ، ئەوەى جێگەى باس و خۆشحاڵیە ئەوەبوو ، کە پێگەى فەرمى ئەلکترۆنی (سایت)ى کۆلێجمان پلەى یەکەم و باشترین سایتی لەسەر ئاستى کۆلێجەکانى تر بەدەستهێنا. بۆیە بەم بۆنەیەوە پیرۆز بایى لەخۆمان و سەرجەم خوێنەرانی بەڕێزى سایتى کۆلێجمان (http://comm.univsul.edu.iq/home) دەکەین، 2- هەر لە درێژەى پێشبرکێکەدا، زانکۆى سلێمانى پێشبرکێیەکى تر ئەنجامدا بۆ باشترین پرۆفایلی ئەلکترۆنی مامۆستاکانى سەربەکۆلێج و فەکەڵتیەکانى زانکۆى سلێمانى، ئەوەى جێگەى ئاماژە بۆ کردنە باشترین پرۆفایلى (مامۆستا سەردەشت محمد رووف محمود) مامۆستاى کۆلێجمان وەک یەکەمی پرۆفایلەکان دەستنیشانکرا لە رووى هونەرى دیزاین و ناوەرۆکەوە، ئێمەش لێرەوە پیرۆزبایى خۆمان ئاراستاى (مامۆستا سەردەشت محمد رووف محمود) دەکەین و هیواى کارى باشتر و جوانترى بۆ دەخوازین وەک مامۆستایەکى بەئەمەک نمونەى زیادبێت. |