ئاگاداری

وەرگرتنی ڕاستەوخۆی (بۆ جاری دووەم)

کۆلێجی بازرگانی ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران دەکاتەوە کە ناویان لە لیستی سەرەتایی دا هاتوەتەوە لە وەرگرتنی ڕاستەوخۆی (بۆ جاری دووەم)  لە بەشی (گەشت و گوزار) و خوێندنی پارالێل بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ – ٢٠١٨ ڕۆژی یەک شەممە کۆتا ڕۆژە بۆ تۆمارکردنی ناوی خوێندکاران - سەردانی تۆماری کۆلێج بکەن لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی



ئاگاداری

وەرگرتنی ڕاستەوخۆی (بۆ جاری دووەم)

سەرجەم خوێندکارانی ئامادەییەکان کە لە زانکۆو پەیمانگاکان وەرنەگیراون و نمرەیان لە نێوان (٦٥-٨٠%) دەتوانن بۆ (جاری دووەم) ناو نوسین بکەن لە بەرواری (٥\١١\٢٠١٧) تا (٩\١١\٢٠١٧) بۆ وەرگرتنی ڕاستەوخۆی لە زانکۆی سلێمانی، خوێندن لە کۆلێجی بازرگانی دەوامی بەیانیان بۆ بەشی (گەشت و گوزار)، بۆ ناو تۆمارکردن خوێندکارانی ئامادەییەکان دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێج بکەن لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی

تێبینی/ بەرواری تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن دەکەوێتە (١٢\١١\٢٠١٧) کاتژمێر ١٠ لە هۆڵەکانی خوێندنی پڕۆفیسۆر د.کمال خۆشناو 


ئاگاداری
کۆلێجی بازرگانی ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران دەکاتەوە کە ناویان لە لیستی چەسپاندن داهاتوەتەوە لە وەرگرتنی ڕاستەوخۆی بەشەکانی کۆلێجی بازرگانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ -  ٢٠١٨، بەزووترین کات سەردانی تۆماری کۆلێج بکەن لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی

ئاگاداری

ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی ئامادەیی دەکەین کە تا ئێستا فۆرمیان وەرنەگرتووە بۆ خوێندن بەشێوەی پارالێڵ لە کۆلێجمان بۆ بەشەکانی 

(ژمێریاری دارایی و وردبینی، کارگێڕی پڕۆژەکان، زانستی دارایی و بانک، گەشت و گوزار، تەکنەلۆجیای زانیاری، بازرگانی نێودەوڵەتی) بۆ ناو تۆمارکردن، 

خوازیاران دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێج بکەن لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی


ئاگاداری

کۆلێجی بازرگانی دەوامی بەیانیان ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی ئامادەیی دەکەین کە پێشکەش کردن بەشێوەی پارالێڵ بەردەوامە لە کۆلێجمان بۆ بەشەکانی 

(ژمێریاری دارایی و وردبینی، کارگێڕی پڕۆژەکان، زانستی دارایی و بانک، گەشت و گوزار، تەکنەلۆجیای زانیاری، بازرگانی نێودەوڵەتی) بۆ ناو تۆمارکردن، خوازیاران دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێج بکەن لە بینای ڕاگرایەتی کۆلێجی بازرگانی