ئاگادارى (فۆڕمی دەرچووان)
کۆلێجمان سەرجەم دەرچووانی خۆى ئاگادار دەکاتەوە (یەکەم خولى دەرچوون تا ئێستا)، کە زانکۆى سلێمانى فۆرمێکى ئۆنلاینى دروستکردووە تایبەت بەکۆکردنەوەى زانیارى دەربارەى دەرچووان، بەمەبەستى دروستکردنى پەیوەندی نێوان زانکۆ لەگەڵ دەرچوانیدا، و ئاگاداربوونى دەرچوان لەسەرجەم کارو چالاکیەکانى زانکۆ، هەروەها دۆزینەوەى هەلى کار بۆ دەرچووان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى سەنتەرى گەشەپێدان و بەکارخستنى زانکۆى سلێمانییەوە، ئەم فۆرمە دەرچووانى سەرجەم ئەو کۆلیجانە دەگرێتەوە کە سەربەزانکۆى  سلێمانین.
بۆیە لەم سۆنگەیەوە بەپێویستمان زانی ئاگادارى سەرجەم دەرچوانى کۆلیجمان بکەینەوە، بەزوترین کات فۆرمەکە پڕبکەنەوە بۆ ئەم مەبەستانەى خوارەوە:- 
1- بەئاگابوون لە سەرجەم دەرچووانى کۆلێجمان ، کە ئایا تا چەند توانیویانە هەلى کارى گونجاو بدۆزنەوە.
2- بانگهێشتکردنى سەرجەم دەرچووان لەبۆنە و چالاکیەکانى کۆلێجمان.
3- دروستکردنى پردی پەیوەندى نێوان دەرچووان و کۆلێجمان. 
تێبینى/
 بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمى کۆلێجی بازرگانی کلیک لە لینکى (ئەلومناى کۆلێجی بازرگانی) بکەن.

 بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمەکە کلیک لە لینکى (ئەلومناى زانکۆى سلێمانى) بکەن.