Activities and Blogs.

ئه‌پلیکەیشنی کەش و هەوا بە زمانی کوردی.

posted Apr 16, 2016, 3:34 PM by Botan Karim Ahmed   [ updated Apr 16, 2016, 3:59 PM ]




ئەپی كەش و هەوا یەكێكە لە نوێترین ئەپڵیكەیشنەكانی ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید بەزمانی شیرینی کوردی، کە لە لایەن مامۆستا
 جزا محمود لە زانکۆی سلێمانی/کۆلێژی بازرگانی/ئاماروکۆمپیوتەر درووستکراوە.
تواناکانی ئەپی کەش:

• کەش و هەوای ٣٣ شاری کوردستانی.
• کەش و هەوای زیاتر لە ٢٠٠٠٠٠ شاری جیهانی.
• بۆ هەر شارێک کەش و هەوای پێنج ڕۆژ.
• هەر ڕۆژێک دابەشکراوە بۆ ٨ بەش (واتا سێ کاتژمێر).

 ئەو زانیاریانەی کە ئەپی کەش پێشکەش بە بەکارهێنەرانی ئەکات:
  1. پلەی گەرمی
  2. ڕادەی شێ
  3. خێرای با
  4. ئاڕاستەی با
  5. بڕی بارانبارین
  6. بڕی بەفربارین
  7. پەستان
  8. ڕێژەی هەور
  9. پیشاندن بە شێوەی وێنە (Icon)

لە کاتی پێویستدا ئەپەکە زانیاریەکانی تازە ئەکاتەوە بۆ ئەمەش پێویستی بە پەیوەندی کردن بە ئینتەرنێت هەیە، ئەوەی شایەنی باسە بڕێکی زۆر کەم ئینتەرنێت بەکار ئەهێنێت کە لە (١٥ کیلۆبایت) تێپەڕناکات، هەروەها ئەگەر ئەپەکە بواری پەیوەندی کردنی نەبوو بە ئینتەرنێتەوە، ئەوا ئەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ پشت بەوزانیایانە ببەستێت کە پێشتر وەریگرتووە.

• ئەپی کەش لە توانایدایە لە سەر وەشانی 4.0.2 سەروتری ئەندرۆید ناسراو بە کیتکات ئیشبکات کە دەکاتە ٪٨٨ بەکارهێنەران لە جیهاندا.

1-1 of 1