A project has been executed by students of College of Commerceخوێندكارانی كۆلیجی بازرگانی پرۆژه‌یه‌ك به ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نن ژماره‌یه‌ك خوێندكاری كۆلیجی بازرگانی به دروشمی(بە کڕینی کتێبێک بەشداری کارێکی خێرخوازی بکە) پرۆژه‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی به ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نن، ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه بریتیه له كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كتێب كه تیایدا به نرخێكی داشكاو كتێب نمایش ئه‌كرێت، ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه له لایه‌ك بریتیه له هاندانی خوێندكارانی زانكۆ بۆ كتێب خوێندنه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌و داهاته‌ی له ئه‌نجامی فرۆشتنی كتیبهكانهوه به‌ده‌ست دێت كاری خێرخوازی ئه‌نجام ئه‌درێت وه‌ك هاوكاریكردنی خوێندكاری هه‌ژار شایانی ئاماژه‌پێكردنه پرۆژه‌كه رۆژی یەکشەممە 20/12/2015 تا پێنجشەممە 25/12/2015 ، ڕۆژانە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 6ی ئێوارە له زانکۆی سلێمانی - کەمپی ناو شار (کەمپە کۆنەکە) - کافتریای ناوەند (بەشی مامۆستایان) به‌ریوه ئه‌چێت |
|