كۆلیجی بازرگانی ههڵمهتێكی بۆ پاككردنهوهی ژینگه ئهنجامدا کۆمەڵێک خوێندکاری کۆلێجی بازرگانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی کۆلێج و هاوکاری نوێنەرایەتی خوێندکاران چالاکیەکیان بۆ ژینگە ڕێکخست لە ژێر ناوی (بازرگانی لەگەڵ شلەپاک زانکۆ پاک ئەکاتەوە) چالاکیەکە ڕۆژی چوارشەممە 9/12 لە هۆڵی ڕاپەڕین دەستی پێکرد بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.نةرمین مةعروف) ڕاگری کۆلێجی بازرگانی و بەڕێز (جوتیار) نوێنەری گشتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و (شلۆڤان) و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێج پاشان ئامادەبووان چەند شوێنێکی زانکۆیان پاککردەوە ![]() ![]() |