چالاکی
لە بەروارى (٨\١٠\٢٠١٧) نووسینگەى راوێژکارى کۆلێجمان هەستا بەکردنەوەى خولێکى تایبەت بە (بەهێزکردنى سەرچاوەى مرۆیى لە ناوەندى کاردا لە رووى بازاڕگەرییەوە)، لە بوارەکانى (Marketing management، Sales Management، Human Resource ) بۆ سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیاى (دەلتا تیک) بەبەشدارى مامۆستایانى کۆلێجمان، کە پێکهاتبوون لە مامۆستایان (سەروەت رۆستەم، سۆران حمە سعید، پەیوەند محمود)، ماوەى خولەکە چوار رۆژى خایاند، کەدابەشکرا بوو بەسەر سێ کۆرسدا، ئەوەى شایەنى باسە ئەم خولە لەسەر داواى کۆمپانیاى ناوبراو بەئەنجامگەیەنرا، و بەئامادە بوونى بەڕێز (د. نەرمین معروف غفور) راگری کۆلێجمان کۆتایى بە خولەکە هات و بڕوانامەى خولەکە پێشکەشى سەرجەم بەشداربووان کرا.